به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سه‌عد ئیماراتی، جێگری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی گرووپی تیرۆریستی داعش له ئه‌فغانستان له شاری کوت له ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار کوژرا.
عه‌تا خوگیان ، وته‌بێژی والی نه‌نگه‌رهار، ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه به مێدیا ئه‌فغانه‌کانی وت: سه‌عد ئیماراتی، جێگری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی گرووپی تیرۆریستی داعش بوو که به هۆی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌کانی سوپای ئه‌فغانستان له ناوچه‌ی سه‌رای بازاڕی شاری کوت کوژرا.
به وته‌ی خوگیانی له چه‌ندین ئۆراپسیۆنی جیاوزدا ۲۲ ئه‌ندامی گرووپی داعش له نه‌نگرهار کوژراون و ۲۱ دیکه‌ش له شاره‌کانی هه‌سکه مینه و کوت بریندار و کوژراون.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: ۱۷ که‌س له‌م تیرۆریستانه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌فغانستان کوژراون و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش له هێرشی فڕۆکه‌کانی هێزه بیانییه‌کان کوژراون.
شایانی باسه که شاری کوت و ئه‌چین له ویلایه‌تی نه‌نگرهار له ناوه‌نده تایبه‌ته‌کانی داعشه له ئه‌فغانستان. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له هێرشی ئاسمانی هێزه‌کانی ناتۆ بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ناوه‌ندێکی ڕادیۆیی داعش له وه‌لایه‌تی نه‌نگرهار ته‌قێندرایه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه مێدیاکانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند که دادگاکانی داعش له شاری کوت له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه....
کۆتایی کورتە نامە/310